ئێران هۆشداری دەداتە ترەمپ

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ، لەسەر هەوڵ و پلانی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە بۆ وڵاتانی عەرەبی.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هاوکار و پشتیوانیی گەلی فەڵەستین بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان بە دەست بهێنن و بتوانن بڕیارێک لە بارەی چارەنووسی خۆیان بدەن، لە بری ئەوە بیر لە هەنگاوێکی پاکتاوی بکرێتەوە و دانیشتووانی غەززە بۆ میسر و ئوردن و وڵاتانی دیکە ڕابگوازرێن.

گوتیشی: ڕاگواستنی دانیشتووانی غەززە، بەشێکە لە پاکتاوی داگیرکاریی کەرتەکە و گشت فەڵەستین، هەربۆیە نابێت لایەنی سێیەم بڕیار لە چارەنووس و داهاتووی فەڵەستییەکان بدات.

لە دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، تاوەکوو ئێستا چەند جارێک باسی لە سەقامگیریی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و ڕایگەیاندووە، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، دەبێت دانیشتووانی غەززە بۆ میسر، ئوردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بگوزارێنەوە.