كه‌ركووك.. سه‌رۆكی حزبی عه‌داله‌ی توركمانی به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدان
نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان بوو له لیژنه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نوه‌ر به‌یره‌قدار، سه‌رۆكی حزبی "عه‌داله‌ی توركمانی" له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا به‌هۆی كۆرۆنا له كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حزبه توركمانییهكه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام دواتر حه‌سه‌ن تۆرهان، په‌رله‌مانتاری توركمان له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی راگه‌یاندووه، به‌یره‌قدار به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئازادی و گه‌شه‌پێدان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی به‌یره‌قدار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێمان گه‌یشت".
ئه‌نوه‌ر به‌یره‌قدار له ساڵی 1956 له دایك بووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانستی كشتوكاڵ، له ساڵی 2003 حزبی "عه‌داله‌ی توركمانی" دامه‌زراندووه و نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان بووه له لیژه‌ی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق، له ساڵی 2005 به سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڵبژێردرا.
H.B