سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی زینی وه‌رتێ ئاشكرا ده‌كرێت
هۆكاره‌كه‌ش ده‌خاته‌ڕوو
K24- راپه‌ڕین:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بۆ كوردستان 24 ورده‌كاری پشت ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی زینی وه‌رتێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازیاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە لۆفەکانی زینێ وەرتێ روویدا و لە تەواوی ناوچەکانی نزیك وەرتێ و تا ئیدارەی راپەڕین هەستی پێکرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، تەقینەوەکە بڕێك پاشماوەی تەقەمەنی بووە لە سنوورەکە و لەلایەن تیمەکانی ئەندازیاریی هێزی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەقێنراوەتەوە.
گوتیشی: به ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ر له تەقینەوەکە رێگه‌ی نێوان سۆران ــ راپەڕین لەزینی وەرتێ داخرا و تەقینەوەکە هیچ زێانێکی نەبووە.
H.B