راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی كۆتایی

تایبه‌ته‌ به‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین بڕیاری له‌باره‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان و قۆناغی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاند:

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ژووری  ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی پیشەیی، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەك خۆی بەردەوام دەبێت. پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

28 ی 6 ی 2020

H.B