چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندکردنی هەمواری بودجەی ئەمساڵ بەرز دەنرخێنێت

چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندکردنی هەمواری بودجەی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت و ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بە بەرزی دەنرخێنن.
دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران لە نووسینگەی هادی العامری کۆبووە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "چوارچێوەی هەماهەنگی ئەدای ئەنجوومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی بودجەی 2025 بەرز دەنرخێنێت و ستایشی هەنگاوەکانی حکوومەت دەکات لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی".
لە بەیاننامەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە، پێشوازی لەو سەقامگیرییە دەکات کە ناوچەکە بەخۆیەوە بینیوە و داوای هەوڵی نێودەوڵەتی زیاتری کردووە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی تەواو و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ.