بۆ‌گدانۆڤ بۆ حەماس: ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندیدار به غه‌ززه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 3ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به سه‌رۆكایه‌تیی مووسا ئه‌بو مه‌رزووق، جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كۆ بووه‌ته‌وه و بارودۆخی غه‌ززه و ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌می دانوستانه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بۆ‌گدانۆڤ جه‌ختی له ئازاكردنی به په‌له‌ی ئه‌لیكسه‌نده‌ر ترۆڤانۆڤ، هاووڵاتییه بارمته ڕووسه‌كه كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه له غه‌ززه به بارمته گیراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا باسی له‌وه‌ش كردووه، بۆ‌گدانۆڤ هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی بۆ ڕاگواستنی زۆره‌ملێی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له خاكی خۆیان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه مۆسكۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانیی له دۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات.