كه‌ركووك.. قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یه‌ندرا
ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیش راده‌گیرێت
K24- كه‌ركووك:
کۆبونەوەی شانەی قەیرانەکانی پارێزگای كه‌ركووك کۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری بۆ ماوەی 6 رۆژ ده‌ركرا.
دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکووك بە کوردستان24ی راگه‌یاند؛ لە رۆژی سێشەممەوە کە دەکاتە 30ی ئه‌م مانگه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ده‌ستپێ ده‌كات و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك ئاشكراشی كرد، هه‌موو ده‌روازه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شارەکە له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ته‌واوی داده‌خرێن.
گوتیشی؛ سبه‌ی دەوامی فەرمانگەکان ئاساییه، بەڵام لە رۆژی سێشەممەوە دەوام رادەگیرێت و قەدەغەی ته‌واوه‌تی دەست پێی دەکات.
H.B