لە هێرشێکدا حەوت سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون

کەناڵێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، حەوت سەربازی ئیسرائیلی لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ چەکدارێکی فەڵەستینی لە خاڵی پشکنینی تەیاسیر، لە ڕۆژهەڵاتی جنین بریندار بوون.
سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە خاڵی پشکنینی تەیاسیر لە ڕۆژهەڵاتی جنین، پێکدادان لە نێوان چەکدارێکی فەڵەستینی و سەربازانی ئیسرائیل ڕووی دا، لەئەنجامدا حەوت سەربازی ئیسرائیل بریندار بوون، چەکدارەکەش کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە تەندروستییەکانی ئیسرائیل، برینی دوو لە بریندارەکان زۆر سەختە.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند "چەکدارە فەڵەستینیەکە گەیشتووەتە خاڵی پشکنینی تەیاسیر لە ڕۆژهەڵاتی جنین و ڕاستەوخۆ تەقەی لە سەربازە ئیسرائیلییەکان کردووە."