وەزیری دارایی لەبارەی گۆڕانكاری لە مووچەی ئەم مانگە روونكردنەوە دەدات

رێژەی لێبڕینەكە دەخاتەڕوو

K24 - ھەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی گۆڕانكاریی لە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و رێژەی لێبڕین روونكردنەوە دەدات.

لە نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و واژۆی وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا ھاتووە: "شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2/ 2020 بەمشێوەیە دەبێت:.

1- لێبڕینی رێژەی ( 50%) لە شایستەی دارایی پلە تایبەتەكان

2- لێبڕینی رێژەی 21% دەبێت لە پلە 1 بۆ خوارەوە لە شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی ھەمیشەیی و گرێبەست.

3- رێژەی ئەم لێبڕینە ئەم فەرمانبەرانە ناگرێتەوە شایستە داراییەكانیان لە 300 ھەزار كەمتربێت.