ئالکانتارا پەشیمان بووەتەوە
سەری لە هەمووان شێواندووە
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشن ماوەیەک پێش ئێستا نەیشاردەوە کە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت وچەندین یانەش هاتنە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام بەم دواییە راهێنەری یانەکەی قسەیەکی دیکەی کردووە.
رۆژنامەی وەرزشی بیلدی ئەڵمانیا بلاویکردووە ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە کریاری زۆری هەیە و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، ئەمیش دوای ئەوەی کە تیاگۆ بە کەسە نزیکەکانی گووتبوو کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام هانس فلیک راهێنەری بایرن داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکرێتەوە، چونکە لە داهاتوو پێویستی زۆری بەم یاریزانە هەیە.
تیاگۆ لە ساڵی 2013ـەوە یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات و لەو ماوەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 230 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 31 گۆڵ و 37 پاسی گۆڵ بووە.