ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازیی لێ ده‌كرێت؛ بڕیار وایه هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار تاوتوێ بكه‌ن.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا به یاوه‌ری ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێشوازییان لێ كرا.
بڕیار وایه هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و بارودۆخی سیاسی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
بڕیار وایه دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه و نانخواردنی ئێواره، هه‌ر یه‌ك له ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د شه‌رع له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا زانیاریی له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بخه‌نه ڕوو.
دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، فەخرەدین ئاڵتوون، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کرده‌وە، ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی نوێی سووریا دەگاتە ئەنقەرە.
هەروەها ئاماژەی به‌وه كردبوو، سەردانەکەی شەرع لەسەر بانگهێشتنامەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیایە و دوا پێشهاتەکانی سووریا لە هەموو ڕەهەندێکەوە تاوتوێ دەکرێن، بە تایبەت بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری و سەقامگیریی و ئاسایشی سووریا.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڵتون ڕایگەیاندووە، لە دیداری ئەردۆغان و شەرع، جەخت لەسەر پشتیوانییەکانی تورکیا بە حکوومەتی ڕاگوزەر و گەلی سووریا دەکرێتەوە.
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا و دووەمین سەردان بۆ دەرەوەی وڵات لەوەتەی بە سەرۆکی نوێی سووریا دانراوە.