تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە پلازمایان بەخشیووە
چەند کەس بە بەخشندەیی خۆیان بەهانای تووشبووانە چوون؟
K24- سلێمانی:
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 186 کەس دوای چاکبوونەوەیان لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ئەو کەسانە دەکات و بە بەخشندە ناویان دەبات.
پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە، دژە تەنیان تێدایە و دەتوانن بەرگری تووشبووەکان بەرامبەر بە کۆرۆنا زیاد بکەن، ئەمەش رۆڵی لە رزگارکردنی ژیانی ئەوانە دەبێت کە نیشانەی تووند و کوشندەیان هەیە.
کەسوکاری ئەوانەی تووشبوویان هەیە و تەندروستیان ناجێگیرە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە لە چارەسەرکراوان دەکەن بە هانایانەوە بچن و جۆری خوێنی نەخۆشەکانیان بڵاودەکەنەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی چینی، پلازمای خوێن تا سێ مانگ 70% دژە تەنەکانی تێدا دەمێنێت.