بۆ پێنجه‌مجار ده‌ركه‌وت كه مادده‌ی وزه‌به‌خشی به‌كارهێناوه
پشكنینی جارل میله‌ر پاڵه‌وانی بۆكسێنی ئه‌مریكی به پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو
جارل میله‌ر بۆكسێنه‌ری ئه‌مریكی پشكنینی كردووه و بۆ جاری پێنجه‌م كه رووی له ده‌رمانه وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كردووه.
بڕیار بوو ئه‌م بۆكسێنه‌ره پیشه‌گه‌ره ته‌مه‌ن 31 ساڵانه به‌م زووانه بچێته ناو ركابه‌ریی و به‌ره‌نگاری جێری فۆرست ببێته‌وه، به‌ڵام ئیتر به هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش ركابهرییهكهیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
میله‌ر له ساڵی 2018ـیه‌وه به‌شداری هیچ ركابه‌رییه‌كی نه‌كردووه و ئێستاش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ركابه‌رییه‌كانی بۆكسێن دوورده‌خرێته‌وه.
تێستی دووپینگی ئه‌م وه‌رزشوانه له ساڵی 2019 پێش ركابه‌رییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی جاشوا پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو بوو، هه‌روه‌ها له ساڵی 2014 بۆ ماوه‌ی 9 مانگ له ركابه‌رییه‌كانی بۆكسێن دوورخرابوویه‌وه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
