وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

چەند کەس تووشبوون

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تووشبوونی هەزار و 749 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 83 کەس گیانیان لەدەستداوە و  هەزار و 852 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەولێر 27، لە سلێمانی 14 و لە کەرکووک 31 کەس چارەسەرکراون.

هەروەها لە هەولێر دوو، لە سلێمانی چوار و لە کەرکووک سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ  47 هەزار و 151 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 22 هەزار و 974 کەس چارەسەرکراون و هەزار و 839 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.