بۆ برددنهوهی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كریستیانۆ له پێش مێسی دێت
ئه‌م یاریزانه بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر له هه‌مووان نزیكتره
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له خوله گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا، جارێكی دیكه قسه و باس له باره‌ی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت، له نێویاندا تا ئێستا لیڤاندۆڤسكی نزیكترین به‌ربژێره بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی، به‌گوێره‌ی ئاست و داتایه‌كان، ناوی 20 یاریزانی به‌شێوه‌ی ریزبه‌ندی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌مساڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه.
1ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی:
ئه‌م یاریزانه به 34 گۆڵ بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه گۆڵكاری بۆندزلیگا، له‌سه‌ر ئاستی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه و نازناوی بۆندزلیگا و جامی ئه‌ڵمانیای برده‌وه.
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به تۆماركردنی دوو گۆڵ له رێگه‌ی پێناڵتی گه‌ڕایه‌وه ركابه‌رییه‌كانی سێریا ئه‌ی، له‌م وه‌رزه رۆڵی گه‌وره‌یه له هێشتنه‌وه‌ی یوڤێنتۆس له پێشه‌نگی خولی ئیتاڵیا بینیوه و 23 گۆڵی تۆمار كردووه و پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی گرتووه.
3ـ كیڤن دی برۆین:
ئه‌م ناوه‌راستكاره به‌لجیكییه دوێنێ له رۆژی له دایكبوونی كه ته‌مه‌نی بووه 29 ساڵ یارمه‌تی تیه‌كه‌ی له جامی فا دا و گۆڵی كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 39 یاری، 12 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه.
4ـ لیۆنێل مێسی:
كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌فته‌یه‌كی خراپی تێپه‌ڕكردووه و یانه‌كه‌ی له لالیگا پێشه‌نگی له‌ده‌ستداوه، مێسی ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا خاوه‌نی زۆرترین ئاسیسته (26)، به تۆماركردنی 21 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه.
ریزبه‌ندی یاریزانه‌كانی دیكه له پله‌ی پێنجشه‌م تا بیسته‌م به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
(تۆماس موله‌ر، كه‌ریم بێنزێما، نێیمار دا سیلڤا، ئێرلینگ هالاند، كلیان مباپێ، جه‌یدن سانچۆ، كای هاڤێرتز، جۆردان هێنده‌رسۆن، سادیۆ مانێ، بڕۆنۆ فێرناندێز، سێرجی گنابری، ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد، ئالفۆنسۆ ده‌یڤیز، تیمۆ ڤێرنه‌ر، جۆسیپ ئیلیچ، چیرۆ ئیمۆبیلی).
