ڕۆبیۆ: ترەمپ مه‌به‌ستیه‌تی دانیشتووانی غه‌ززه به شێوه‌ی كاتی بگوازێته‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتووانی غه‌ززه تا ئه‌و كاته‌ی كه‌رته‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه، ناچار ده‌بن زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، پێویسته ورده‌كارییه‌كانی پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕاگواستنی دانیشتووانی غه‌ززه كۆده‌نگی به ده‌ست بهێنێت و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
ماركۆ ڕۆبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپ بریتییه له ده‌ستوه‌ردانێكی دروست له غه‌ززه و لابردنی پاشماوه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه له ته‌واوی وێرانكارییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، تره‌مپ به‌ڵێنی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه و گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی داوه.