ڕێکخراوێک: زیاتر له 700 بێنه‌وا له ساڵی 2024ـدا له شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسادا مردوون

ڕێكخراوێكی مرۆیی ئاماژه به ژماره‌ی مردنی سه‌دان كه‌سی بێنه‌وا له شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كات له ساڵی ڕابردوودا؛ هاوكات ڕه‌خنه له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گرێت كه مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ بێنه‌واكاندا ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 5ـی شوباتی 2025، ڕێكخراوی "نشینگه‌ی بێنه‌واكان" كه پێشتر به ناوی "Abbé Pierre" ناسرا بوو، ڕایگه‌یاند، 735 بێنه‌وا له شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2024ـدا مردوون.
ڕێكخراوی "نشینگه‌ی بێنه‌واكان" سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، مردنی ئه‌و ژماره‌یه پێوانه‌ییه و هه‌رگیز پێشینه‌ی له‌م شێوه‌یه له فه‌ره‌نسا نه‌بووه.
ڕێكخراوه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، تێكڕای ته‌مه‌نی بێنه‌واكانی شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا 49 ساڵه. ده‌شڵێت، 350 هه‌زار بێنه‌وا له فه‌ره‌نسا هه‌یه و چوار ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌سی دیكه‌یش ژیانێكی سه‌ختیان هه‌یه و خانووه‌كانیان له كه‌لاوه ده‌چێت.
ئه‌و ڕێكخراوه ڕه‌خنه له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌گرێت و ڕایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ بێنه‌واكان ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له گه‌ڕه‌كه ڕه‌مه‌كی و ژێر خێمه‌كان ده‌ژین.