ئینتەر میلان دەیەوێت ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە
کارگێری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەهەوڵی ئەوەدان گرێبەست لەگەڵ سێرجۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری یانەی مانچێستەر ستی واژۆ بکەن.
رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری ئامادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵکاری مێژوویی مان سیتی، میلان سکرینایەر بەرگریکاری یانەکەی وەک گۆرینەوە پێشکەش بەو یانەیە بکات، بۆیە چاوەرێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو یانە دەست پێ بکرێت.
گرێبەستی ئەگوێرۆ لەگەڵ یانەکەی لە ساڵی2021 کۆتایی دێت و یانەکەی شاری مانچێستەریش ئامادەن گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە.
ئا: سۆلین سلێمان