ئه‌مه‌ریكا: داواكاری ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی تره‌مپ سیاسییه
فێڵێكی پڕوپاگه‌نده‌ییه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، براین هۆك رایگه‌یاند، داواكاری ئێران له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داواكارییه‌كی سیاسییه.
كۆماری ئیسلامی ئێران به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرش بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ دۆناڵد تره‌مپ و 35 گه‌وره به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ له ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، براین هۆك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، عادل جوبێر، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران سرووشتێكی سیاسیانه‌ی هه‌یه و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی له سه‌قامگیری نییه.
گوتیشی: ئه‌و داوایه‌ی ئێران ته‌نیا فێڵێكی پڕوپاگه‌نده‌ییه و هیچ كه‌سێك به هه‌ند وه‌ری ناگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و بڕوایه‌دام ئینته‌رپوڵ ده‌ستوه‌ردان ناكات و هیچ بڕیارێكی ده‌ستگیركردن ده‌رناكات، كه خه‌سڵه‌تی سیاسی هه‌بێت.
هاوكات پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، سه‌یری داواكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ناكه‌ن و په‌یماننامه‌ی رێكخراوه‌كه رێگه نادات هیچ هه‌نگاوێك بنێن، كه خه‌سڵه‌تی سیاسی و سه‌ربازی و تائیفی و ره‌گه‌زی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر