خانوویه‌كی په‌رپوت نرخه‌كه‌ی 828 هه‌زار دۆلاره
خانوویه‌كی تۆقێنه‌ره
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
هه‌روه‌ك ژوورێكی ترسناكه له فیلمێكی تۆقێنه‌ردا. خانوویه‌ك له كوینز-ی نیویۆرك، چێشتخانه‌یه‌كی تێكوپێكشكاو و چه‌نده‌ها ده‌لاقه له ده‌رگای دواوه و دیوار و زه‌وییه‌كه‌یدا هه‌یه. حه‌وزی گه‌رماوه‌كه‌ی زۆر ترسناكتر له هه‌موو شوێنه‌كانی تره.
به‌ڵام ئه‌م خانووه وه‌ك هه‌موو خانوویه‌كی دیكه‌ی نوێ و جوان نرخه‌كه‌ی 828 هه‌زار و 888 دۆلاره (نزیكه‌ی 83 ده‌فته‌ر دۆلار).
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئه‌م خانووه تا ئێستا مێژووی دروستكردنی به دیاریكراوی نازانرێت یان نایانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ن، ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 196 كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی فرێش مۆدێس له كوینز له شاری نیویۆرك و دراوسێكان هه‌میشه چاویان له‌سه‌ریه‌تی.
یه‌كێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی دڵگیرو جوانه، به‌ڵام ئه‌م خانووه زۆر ترسناكه و بێكهڵكهی لێیه".
ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه بزانێت موڵكی كێیه، پێوابوو خانووبه‌ره ده‌زانێت. وتی: "من نازانم چی له‌و خانووه‌دایه و بۆچی ئاوا ماوه‌ته‌وه یاخود شاره‌وانی نیویۆرك هیچ ده‌رباره‌ی ناڵێت، من دڵنیام به‌هۆی نرخهكهیهوهیهتی، هیچ كه‌س پاره‌ی زۆر نادات به‌م جۆره خانووه".
كاتێك رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز به‌دواداچوونی كردووه له‌تۆماری خانووبه‌ره، مۆڵكهكه به‌ناونیشانی DCG Realty LLC تۆماركراوه و نرخی فرۆشتنی به 675 هه‌زار دۆلار له ساڵی 2005 تۆماركراوه له‌لایه‌ن پیاوێكه به‌ناوی مایكل رۆبنسۆن و له ساڵی 2007 كۆچی دوایی كردووه.
دۆگلاس ئالیمان بریكاری ده‌بلیو كین سونگبانیچ كه خاوه‌نی خانووبه‌ره‌یه ره‌تیكرده‌وه كه خاوه‌نی خانووه‌كه ئاشكرا بكات، وتی: "ته‌نیا پێویستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه".
شتێك كه تووشی تاسانت ده‌كات به‌ده‌ر له نیشته‌جێبوون بریتییه له نرخه‌كه‌ی. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كوینز شوێنگه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی گرنگی فێربوونه، زیاد له‌وه ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له خانووبه‌ره‌ی نیویۆرك ده‌ڵێت: "به‌به‌راوردی شوێنه‌كانی تری كوینز، ئه‌م شوێنه نرخی به‌رزه، چونكه ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ی له‌وێیه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نرخی خانووه‌كانی ناوچه‌كه".
داواكردنی نرخی مامناوه‌ند بۆ ئه‌م خانووه له كۆمیانیایFresh Medows، 989 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام به 859 هه‌زار و 444 دۆلار كه‌متر نایفرۆشن و كه‌سێكیش 828 هه‌زار و 888 دۆلاری پێداوه.
روبه‌ری خانووه‌كه 456 مه‌تر چوارگۆشه‌یه. به‌پێی رای سونگبانیچ ئه‌م رووبه‌ره بۆ ناوچه‌یه‌كی به‌ر ته‌سكی وه‌ك نیویۆرك رووبه‌رێكی فراوانه.
به‌پێی لیستی Thongpanich فرۆشتنی ئه‌م خانووه بۆ ئه‌وه نییه كه بۆ نیشته‌جێبوون بشێت "ناگونجێت بۆ ژیان".
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ری ئه‌دوێن ئه‌وه‌یه هه‌موو كڕیارێك پێویسته بیر له‌وه بكاته‌وه نۆژهنیبكاتهوه به‌ته‌واوی.