ئەیهوود باراک: پێشنیازه‌كه‌ی ترەمپ بۆ ڕاگواستنی دانیشتووانی غه‌ززه له خه‌یاڵ دەچێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگواستنی دانیشتووانی غه‌ززه له شوێنی خۆیان، به "خه‌یاڵ" ناو ده‌بات؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات نیشانی بدات پشتگیریی له ئیسرائیل ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 6ـی شوباتی 2025، ئه‌یهوود باراك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل به ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ڕاگواستنی دانیشتووانی غه‌ززه و نیشته‌جێكردنیان له شوێنی دیكه پلانێكی نادیراسه‌كراوه و وا پێناچێت به جیددییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابێت.
ئه‌یهوود باراك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، پێشنیازه‌كه ناواقیعییه و له خه‌یاڵ ده‌چێت و وه‌كوو باڵۆنێك وایه بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبدرێت، یانیش هه‌وڵێكه تره‌مپ مه‌به‌ستیه‌تی نیشانی بدات كه پشتگیریی له ئیسرائیل ده‌كات.
باراك پێیشی وابوو، ڕه‌نگه تره‌مپ مه‌به‌ستی بێت سه‌رانی عه‌ره‌ب باوه‌ڕ پێ بهێنێت و هۆشدارییان پێ بدات ئه‌گه‌ر هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن له دوورخستنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی غه‌ززه، ئه‌وا پێشنیازه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە واشنتن پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەمەریکا کرد، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان کرد و ترەمپ پێشنیازی نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکانی لە شوێنەکانی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی غەززەی کرد.