دایکێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

ئەو چوار منداڵەی بەیەکەوە لەدایک بوون
ئەو چوار منداڵەی بەیەکەوە لەدایک بوون

لە پارێزگای میسانی عێراق، لە حاڵەتێکی دەگمەندا دایکێک بە سکێک چوار منداڵی بەیەکەوە بوو، منداڵەکان سێیان کچن، یەکێکیان کوڕە.

پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، نەخۆشخانەی پاریزگای میسانی عێراق، نەشتەرگەری منداڵبوونی بۆ دایکێک کردووە،  دەڵێت: لەو نەشتەرگەرییە دووچاری حاڵەتێکی دەگمەن بووینەوە بەوەی، دایکەکە چوار منداڵی بەیەکەوە بوو، سێیان کچ و یەکێکیان کوڕ بوو.

دکتۆر حەسەن هادی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: دایکەکە پێنج ساڵ منداڵی نەبووە، بەڵام بە یارمەتی تیمە پزیشکییەکان، توانرا بە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو منداڵەکان بۆ دایکیان بێنینە دونیاوە کە ئێستا تەندروستییان زۆر باشە، دایکەکە و منداڵەکان ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان تا دۆخیان جێگیر دەبێت، دواتر دەنێردرێنەوە ماڵەوە.

تیمە پزیشکییەکەی نەخۆشخانەی میسان دەڵێن: ئەو لەدایک بوونە یەک لە کارە هەرە گرنگە پزیشکییەکانە کە توانا و شارەزایی کادیری پزیشکی لە نەخۆشخانەکە نیشان دەدات.