مانگی ڕابردوو گەرمترین مانگی کانوونی دووەم بووە لە مێژوودا

پرۆگرامی کوپەرنیکەسی یەکێتیی ئەورووپا، مانگی ڕابردووی وەک گەرمترین مانگی کانوونی دووەم دەستنیشان کرد.
کوپەرنیکەس (Copernicus) ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2025 ڕاپۆتێکی بڵاو کردووتەوە، تێیدا هاتووە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی شکاند و بووە بە گەرمترین مانگی کانوونی دووەم لە مێژوودا، بە جۆرێک بەراورد به مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو 0.09 پلەی سیلیزی گەرمتر بووە.
لە 29ـیەمین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکانیش بڕیار درا، ڕێگە لە گەرمبوونی زیاتری گۆی زەوی بگرن، بە جۆرێک ئیستا گۆی زەوی نزیکەی 1 پۆینت 3 پلەی سیلیزی گەرم بووە.
هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکانش ساڵی 2024ـی بە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا دیاریی کرد.