دەوڵەت باخچەلی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کرا.
پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی تێکچوونی دۆخی تەندروستی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتەکەیان راگەیەندراوێكی بڵاو کردۆتەوە دەڵێت:" دەوڵەت باخچەلی نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و زمانەی دڵی گۆڕدراوە، دەشڵێت: تەندروستی باخچەلی لەئێستادا جێگیرە و بەم زوانە دەگەڕێتەوە سەر ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆی.
دوێنێ لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەی، باخچەلی تەندروستیی تێکچوو، هەر بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.