كۆشكی ئێلیزێ: ماكرۆن داوای له‌ شه‌رع كردووه‌ هه‌سه‌ده‌ له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ردا به‌شدار بێت

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ)
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ)

سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن جەختی لەسەر پشتیوانیی فەرەنسا بۆ هه‌سه‌ده‌ و بەشداریکردنی لە قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریادا كردو‌وه‌تەوە.

پێنجشەممە 6ـی شوباتی 2025، کۆشکی ئێلیزێ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە گفتوگۆیەکەی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا، ماکرۆن هیوای ئەوەی خواستووه‌ کە پرۆسەی دامەزراندنی حکوومەتی ڕاگوزه‌ر لەگەڵ خواستی گەلی سوقریادا بگونجێت.

هەروەها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ماکرۆن جەختی لە بەردەوامیی شەڕی دژی داعش کردوەته‌وه‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ماکرۆن جەختی لە پاڵپشتی فەرەنسا بۆ هه‌سه‌ده‌ ده‌ربڕیوه‌ و و داوای لە شەرع کردووه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ردا به‌شداریی پێ بكات.

چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع کرد بەبۆنەی بوونی بە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا.

لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، سوپاسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی کرد لەگەڵ پشتیوانییەکانی گەلی فەرەنسا لە خەڵکی سووریا لەماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا، دووپاتیشی کردەوە، سووریا دەبێتە کاراکتەرێکی چالاک لە ناوچەکە و جیهان.