هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کڕینی دوورگەی گرین‌لاند لە ڕابردوو و ئێستادا

هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا بۆ كڕین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوورگه‌ی گرین‌لاند نوێ نین، به‌ڵكوو پاشخانێكی كۆن و مێژووییان هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگیی ناوخۆیی له ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه جیددی بوون.
ویلیان سیوارد (William Seward)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 1867 واته ته‌نیا دوو ساڵ دوای جه‌نگیی ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئالاسكا و كڕینی له ڕووسیا به بڕی 7.2 ملیۆن دۆلار سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی سیوارد له‌گه‌ڵ ڕووسیا له نێوخۆی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی گاڵته بووه و پێیان بوو له كاتێكدا وڵاته‌كه‌یان له قۆناغێكی سه‌ختدایه، به‌ڵام به پاره‌یه‌كی زۆر دوورگه‌یه‌كی به‌سته‌ڵه‌كی ده‌كڕێت!

سیوارد ئه‌و كات ته‌نیا به كڕینی ئالاسكا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو هه‌وڵه‌كانی له پێناو كڕین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوورگه‌ی گرین‌لاند چڕ كرده‌وه و مه‌به‌ستی بوو به مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئالاسكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیكڕێت.
گرین‌لاند له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به لای ئه‌مه‌ریكاوه خاكێكی نه‌ناسراو بوو و زانیاریی زۆری له باره‌وه نه‌بوو، بۆیه سیوارد داوای ڕووپێوی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی وردی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌م ڕایگشتی وڵاته‌كه‌ی.
سیوارد بانگه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كڕینی ئالاسكای بۆ كڕینی گرین‌لاند ده‌ست پێ كرد و سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، دوورگه‌كه خودانی سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی سروشتییه نه‌خاسمه نه‌هه‌نگ، ماسی سه‌له‌مون، گورگ و ڕێوی و سه‌دان جۆی باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن و ڕه‌ژوو و چه‌ندینی دیكه، كه ئه‌مه‌ریكا به تێچوویه‌كی كه‌م ده‌توانێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
سیوارد له‌م هه‌وڵه‌یدا توانی بووی ئه‌ندرۆ جۆنسۆن (Andrew Johnson)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕازی بكات، به‌ڵام هه‌ردووكیان له لایه‌ن مێدیا و ڕایگشتی وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی گاڵته‌پێكردن بوونه‌وه. ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناویان له ئالاسكا نابوو "فلینه‌ی به‌فر"ـی سیوارد و "باخچه‌ی ورچی جه‌مسه‌ری" جۆنسۆن. ته‌نانه‌ت كۆنگرێس هیچ ئاره‌زوویه‌كی بۆ كڕینی ئه‌و ناوچه به‌سته‌ڵه‌كییه ده‌رنه‌بڕی بوو.

گرین‌لاند ساڵی 1919 جارێكی دیكه كه‌وته‌وه سه‌ر زاران و قسه‌ی له باره‌وه كرایه‌وه. مۆریس ئیگن (Maurice Egan)، باڵیۆزی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا له دانیمارك له نامه‌یه‌كدا كه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی نووسیوه، پلانێكی سێقۆڵی و سێڕه‌هه‌ندی له باره‌ی كڕینی دوورگه‌كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا تێدا ئاماژه پێ كردبوو، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وه‌ی خستبووه ڕوو، دانیمارك ئاره‌زووی دووباره گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی شلیسفیگ هۆڵشتاین (Schleswig-Holstein) ده‌كات، كه ساڵی 1864 له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسی و یه‌كێتییه فیدراڵییه ئه‌ڵمانییه‌كان دۆڕاندبووی.
ئیگن پلانه سێقۆڵییه‌كه‌ی به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش كردبوو. قۆناغی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌ده‌ستهێنانی گرین‌لاند له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه. له قۆناغی دووه‌مدا دانیمارك دوورگه‌ی فلیپین كه ئه‌و كات كۆڵۆنی ئه‌مه‌ریكا بوو، به ده‌ست ده‌هێنێت و له قۆناغی سێیه‌مدا دانیمار له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی شلیسفیگ هۆڵشتاین، دوورگه‌ی فلیپین له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و پرۆسییه‌كان ده‌گۆڕێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هیچ ڕێكارێكی جیددیان به‌رانبه‌ر به‌و پرۆژه و پلانه‌ی ئیگن نه‌گرته به‌ر، به‌ڵكوو ساڵی 1917 دوورگه‌ی عه‌زرا – ئه‌رخه‌بێل (Virgin Islands)ـیان به بڕی 25 ملیۆن دۆلار كڕی. ئه‌م دوورگه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا له حه‌وت دوورگه له ده‌ریای كاریبی له ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی پۆرتۆریكۆ پێك دێت.

ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا به‌رانبه‌ر به پرسی به‌ده‌ستهێنانی گرین‌لاند دوودڵ نه‌بوو به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌ڵمانیا ساڵی 1941 دانیماركی داگیر كرد. ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كات ده‌ستوه‌ردانیان له دوورگه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ئه‌ڵمانیا. هاوپه‌یمانان له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا گرینلاندیان وه‌كوو ناوچه‌ی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان به كار هێنا، به شێوه‌یه‌ك 10 هه‌زار فڕۆكه له‌وێوه سووته‌مه‌نیان پڕ ده‌كرد و بۆ بۆردمانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵده‌فڕین.
دوورگه‌ی گرین‌لاند له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگیی دووه‌می جیهانی پێگه‌یه‌كی ستراتیجیی له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌نتیك به ده‌ست هێنا. ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ساڵی 1946 بڕی 100 ملیۆن دۆلاری زێڕی ئه‌مه‌ریكییان بۆ كڕینی دوورگه‌كه ته‌رخان كرد، به‌ڵام ئه‌و كات ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی دانیمارك بوونه‌وه و به ئه‌مه‌ریكایان گوت "گرین‌لاند سه‌ودای له‌سه‌ر نییه."
