سوپای ئیسرائیل باشووری سووریا بۆردومان دەکات

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانیدا، کۆگایەکی چەکی حەماسمان لە باشووری سووریا کردە ئامانج.
شەممە 8ـی شوباتی 2025، سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سەر کۆگایەکی چەکی حەماس لە ناوچەی دێر عەلی لە باشووری سووریا ئەنجام دا.
سوپای ئیسرائیل، دەڵێت: سەرجەم چەکاکەنی کۆگاکە، حەماس بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل بە کاری دەهێنا.
מטוסי קרב של חיל-האוויר תקפו לפני זמן קצר, בהכוונת אגף המודיעין ופיקוד הצפון, מחסן אמצעי לחימה במרחב דיר עלי בדרום סוריה של ארגון הטרור חמאס, לאחר שאמצעי הלחימה יועדו לביצוע פעולות טרור נגד כוחות צה״ל. pic.twitter.com/6Hb9dgY52V
— Israeli Air Force (@IAFsite) February 8, 2025