تەندروستیی غەززە: ژمارەی كوژراوان گەیشتە 48181 كه‌س

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ژماره‌ی قوربانیانی كه‌رته‌كه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات؛ هاوكات ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
شه‌ممه، 8ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانی كه‌رته‌كه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل گه‌یشته 48 هه‌زار و 181 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ژماره‌ی بریندارانی غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 111 هه‌زار و 638 كه‌س.
وه‌زاره‌ته ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، 26 كه‌س له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی جیاجیای ئیسرائیله‌وه كوژراون و ته‌رمی 570 كوژراوی دیكه‌یشیان دۆزیته‌وه كه له هێرشه‌كانی ماوه‌كانی ڕابردوودا كوژراون و له‌ژێر خانوو و باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا دیار نه‌مابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل شێوازی ئازادكردنی بارمته‌كانی له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به "نه‌شیاو و قبووڵنه‌كراو" ناو برد.