"ئهوهی بهشێكی پهرلهمانتاران دهیكهن دووره له كاری پهرلهمانی"
.
K24 – ههولێر
30 حوزەیرانی ھەموو ساڵێک رۆژی جیھانی کاری پەرلەمانییە، لە ساڵی 1992وە ھەرێمی کوردستان خاوەنی پەرلەمانە و چوار خولى بهڕێكردووه و ئێستاش له خولى پێنجهمییهتی، ههرچهنده لە بنەڕەتدا کاری پەرلەمانتارى یاسادانان و چاودێری کردنی کارەکانی حکومەتە، بهڵام له ههرێمی كوردستان زۆرجار ئهو دامهزراوه یاساییه بووەت شوێنی موزایەدەی سیاسی و بڵاوكردنهوهی تۆمهتی بێ بەڵگە.
بهشێك له پەرلەمانتارانيش پێیانوایە ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەیکەن "نە کاری پەرلەمانیە و نە دەچێتە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و عورفیشەوە، بهڵكو دوورخستنهوهیانه له ئهركه سهرهكییهكه.
پەرلەمانی کوردستان تاکە سەرچاوەی یاسادانانە و لە چوارچێوەی ئەركه دةستوورى و ياساييەكانى 111 پەرلەمانتار مومارەسەى کاری پەرلەمانی تێدا دەکەن. بەپێی عورف و یاسا بەرکارەکان و دەستووریش، ئەرکی پەرلەمانتار یاسادانان و چاودێریکردنی کاروباری حكومەت و گەیەنەری داواکاری خەڵکه بۆ دةسەڵتى جێبەجێكردن، بەڵام وەك ھەندێك پەرلەمانتار باسى دەكەن، دوورە لە ئەرك و كارەكەیان.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ "بەشێک لە پەرلەمانتاران كە حزبەكانيان لە دەسەڵاتن بەشە و ئۆپۆزسیۆنن، ئەمە پێچەوانەی عورفی پەرلەمانییە. ھەروەھا بەشێک لە پەرلەمانتاران ناچنە ژێرباری ئەو یاسایانەشی کە خۆیان دەنگیان پێداوە و خۆیان بەرزتر لە یاسا دەبینن".
پەرلەمانتارێکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەیکەن جگە لە موزایەدەی سیاسیی ناچێتە ھیچ قاڵبێکی ترەوە و پەرلەمان بە کار دەھێنن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە واقعیشدا خۆشیان راستی بابەتەکە دەزان".
ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران داوا دەکەن بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان ئەوە ناخوازێت موزایەدەی سیاسی و بوختانی بێ بەڵگە و چارەنووسی ھەرێمی کوردستان و ھاووڵاتیانیش بکرێتە قوربانی ململانێ سیاسیی. ئەو کارانەشی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەیکەن لە ئەرکی پەرلەمانتاری دووریان دەخاتەوە و نموونەیەکی ناشیرینی کاری پەرلەمانیش پیشانی دەرەوە دەدەن.
ھ.م