خۆپیشاندانەکانی عێراق و سەرکوتکارییەکان
خۆپیشاندان و داواکردنی مافە سەرەتاییەکان، وەک جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و دابینکردنی کارەبا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری لە چوارچێوەی یاسادا مافی هەموو کەس و لایەنێکە، بەڵام حکوومەتی فیدڕاڵ لەژێر سێبەری گرووپە چەکدار و میلیشیاکاندا ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە، تەنیا لە هەفتەیەکدا 104 خۆپیشاندەر کوژراون و شەش هەزار و 100 خۆپیشاندەری دیکەش بریندار کراون.