دیجلە مووسا عەنتەر: بەشێک لە کتێبەکانی باوکم چاپ دهكرێنهوه

بەشێک لە کتێبەکانی مووسا عەنتەر چاپی نوێیان بۆ دەکرێت و کوڕەکەشی دڵگرانە بەوەی نووسەرانی کورد گرنگی زیاتر بەوە نادەن کتێبەکانی بکرێنە کوردی.
دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، دیجلە مووسا عەنتەر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە ئێستادا چەند دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە باکووری كوردستان له توركیا و هەرێمی کوردستان کتێبەکانی مووسا عەنتەر بە دیزاینێکی ناوازەوە چاپی نوێیان بۆ دەکەن، چەند نووسەرێکی کوردیش ژمارەیەک کتێبییان لە تورکییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
دیجلە عەنتەر، دڵگرانی خۆی دەربڕی لەوەی باوکی نەیتوانیوە بە زمانی دایک بنووسێت و بڵاو بکاتەوە، بەڵام نووسەرانی کورد، وەک پێیوست کاریان لەسەر ئەوە نەکردووە کتێبەکانی مووسا عەنتەر لە تورکییەوە، وەربگێرنە سەر زمانی کوردی، بۆ ئەوەی کچ و کوڕانی کورد زیاتر ئاشنای ئەم نووسەرە بن.
مووسا عەنتەر لە ساڵی 1920 لە گوندی زڤینگ نسێبینی باکووری کوردستان لە دایک بووە، یەکێک بوو لە نووسەرە ناسراوەکانی کوردی تورکیا و چەندین جار لەسەر بابەتی زمان و نووسینەکانی زیندانی کراوە، ئاپێ مووسا، بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە کوڕ و کچانی کورد زمانی خۆیان لەبیر نەکەن و بە کوردی بپەیڤن، هەروەک خۆی دەڵێت: زمانی ئێمە ناسنامەی ئێمەیە.
مووسا عەنتەر، لە ساڵی 1992 لە ئامەدی باکووری کوردستان تیرۆر کرا.
بەشێک لە بەرهەمەکانی مووسا عەنتەر: برینا ڕەش، کیمیل، فەرهەنگی کوردی، بیرەوەرییەکانم بەرگی یەکەم و دووەم، چناری من.