ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆز دەستیان پێ کردووە

ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی  نەورۆز لە ئاکرێ دەستیان پێ کردووە و لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆزیش دەڵێت: خەریکی دروستکردنی ڕێگایەکی دیکەن بۆ سەر گردی ئاکرێ.

سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بەردەوامە و پلانمان هەیە، بە جوانترین شێوە نەورۆزی ئەمساڵ لە ئاکرێ بەڕێوە بچێت.

دلاوەر بۆزۆ، گوتیشی: مانگێک زیاترە بەشە و ڕۆژ کاردەکرێت بۆ دروستکردنی ڕێگایەکی دیکە بۆ سەر گردی ئاکرێ، چونکە میوانانی ئاستی باڵا، لە هەڵکردنی ئاگری نەورۆزدا بەشدار دەبن.

قایمقامی ئاکرێ، ئاماژەی بەوەش کرد "لەبەر ئەوەی وەک ساڵی ڕابردوو، مانگی ڕەمەزان و نەورۆز دەکەونە هەمان ڕۆژ، بۆیە هەڵکردنی ئاگرەکە، دوای بەربانگ بەڕێوە دەچێت.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان و گەشتیاران لە نەورۆزی ئاکرێ بەشداری دەکەن و چەندین چالاکی جۆراو و جۆر بەڕێوە دەچن.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل