دهۆک.. 11 هۆڵی دیکە بۆ پرسەکان دەکرێنەوە

بەڕێوەبەری مزگەوتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی کەمیی هۆڵ، بەڕێوەبەرایەتیی مزگەوتەکان بڕیاری داوە زیاتر 10 هۆڵی پرسە زیاد بکرێن.

سێشەممە 11.2.2025 کارکەر خەسرەو، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند "بەهۆی کەمیی هۆڵ بۆ پرسەکان و پڕ بوونی هۆڵی مزگەوتەکان، خاوەن پرسەکان ناچار دەبوون پرسەکە ببەنە دەروەی دهۆک یاخود چاوەڕێ بکەن تاوەکو یەکێک لە مزگەوتەکان چۆڵ ببێت."

دەشڵێت: بەهۆی کەمیی هۆڵی پرسە لە مزگەوتەکان بڕیارمان داوە 11 هۆڵی پرسە زیاد بکرێن، حەوت هۆڵیان بۆ ژنان و چوار هۆڵیشیان بۆ پیاوانە، بەوەش ژمارەی هۆڵەکان لە ناوەندی شاری دهۆک  گەیشتووەتە 23 هۆڵی پرسە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆک، لە ناوەندی دهۆک 92 مزگەوت و له‌ سنورى پارێزگاكه‌ش 174 مزگه‌وت هه‌ن .

سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، ناسح مەلائەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی دهۆک، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "دانیشتووانی چەند گوندێک، لەلایەن خۆیانەوە  بڕیاریان داوە بە قەدەغەکردنی خوانی پرسە، ئێمە پاڵپشتی ئەو بڕیارەیەن.

بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک ڕاشیگەیاند، لەلایەن هاوڵاتییانەوە چەند داواکاریێکمان بۆ هاتووە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕۆژانی پرسە لە دوو ڕۆژ بۆ ڕۆژێک، قەدەغەکردنی خوان لە پرسەکاندا."

لای خۆیانەوە دانیشتووانی گوندی ئێتیت بە فەرمیی لەلایەن موختاری گوندەکەیان خوانی ناو پرسەکانیان قەدەغە کرد.