نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرایەوە

کوردستان24

K24- هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندنی دواین ئامار بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

هەروەها، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 507 کەس چاکبوونەتەوە.

بەمەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو، هەروەها ژمارەی چارەسەرکراونیش بۆ 26 هەزار و 207 کەس بەرزبووەوە.

تاوەکو ئێستاش، دوو هەزار و 50 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.