دۆناڵد ترەمپ ڕەتیدەکاتەوە چوار ملیار دۆلار بە ئۆکرانیا بدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە چوار ملیار دۆلار لە پارەی تەرخانکراو بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا، کە ئیدارەی پێشوو خەرجی نەکردبوو، بدات.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی ئایا بەنیازە ئەم چوار ملیار دۆلارەی کە لە ئیدارەی پێشووی ئەمەریکا بڕیاری لەسەر درابوو بدرێتە ئۆکرانیا خەرج بکات؟ گوتی، "دواتر دەیبینین."
چەند ڕۆژێک پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆو بایدن هەموو ئەو پارەیەی بۆ ئۆکرانیا تەرخانکراوە خەرج نەکردووە و چوار ملیار دۆلاریش لە دەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئۆکرانیادا ماوەتەوە، بەڵام بڕیاری خەرجکردنی لەلایەن ئیدارەی نوێوە دەدرێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، کۆی قەبارەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا لە ماوەی خولی جۆو بایدن لە 24ـی شوباتی 2022ەوە، 66 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
هەروەها ڕووسیا چەندین جار پشتڕاستی کردووەتەوە کە پاڵپشتی دارایی بۆ کیێڤ وناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕێگری لە دانوستانەکان دەکات، تەنیا ململانێکان درێژ دەکاتەوە.
مۆسکۆ جەختی لەوە کردەوە، هەر بارێک کە چەکی تێدابێت بۆ کیێڤ، دەیکەنە ئامانج.