شەیبانی: سەرەتای مانگی داهاتوو حکوومەتی نوێی سووریا پێک دەهێنین

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان ده‌چێته قۆناغێكی نوێ؛ ده‌شڵێت: هه‌موو گه‌لانی سووریا به‌شدارییان له گۆڕانی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەمیانی پانێڵێكدا له لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە ئیمارات، جه‌ختی كرده‌وه "سه‌ره‌تای مانگی ئاداری داهاتوو حكوومه‌تێك پێك ده‌هێنن كه نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی سوورییه‌كان ده‌كات و فره‌یی پێكهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یش له‌به‌رچاو ده‌گرێت."
ئەسعەد شەیبانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی سووریادا ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانی متمانه و ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی سووریایە.
وەزیری دەرەوەی سووریا جه‌ختیشی كرده‌وه، گه‌لی سووریا به‌شدار بووه له گۆڕانی ڕژێمی وڵاته‌كه و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردووش بۆ هه‌ر پرسێكی وڵات ڕاوێژیان به نوێنه‌رانی گه‌لانی وڵاته‌كه كردووه.
چوارشەممە، 12-02-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە ئیمارات، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی عێراق پێ گەیشتووە و بەم زووانە دێتە بەغدا."
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتدراییەتی نوێی سووریا بۆ عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد. شەیبانی, باسی لەوەش کرد "دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت ئەوانەی دراوسێی سووریا‌ن، باشتر بکەن."
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کۆ بووەوە.