سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها دۆخی گەلی کورد لە سووریا و مەترسییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025 لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها دۆخی گەلی کورد لە سووریا و مەترسییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کە کۆتایی بە ئەرکەکانی هاتووە ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی کرد، سەرۆک بارزانیش هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.