ئەمەریکا کوژرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووك ڕادەگەیەنێت

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا، دوو چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران، لە شوێنی بۆردومانەکەش تەقەمەنی و پشتێنەی بۆمبڕێژکراو دۆزرانەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکە تەقیونەتەوە.

چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاوی کردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پشتیوانیی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی، بەهێرشێکی ئاسمانی، دوو چەکداری داعشیان لە کەرکووك کوشت.

ئاشکراشی دەکات، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێگەی دابینکردنی زانیاری هەواڵگری و هاوکاری تەکنینی پشتیوانییان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، هەروەها لە شوێنی بۆردومانکردنی دوو چەکدارەکە، تەقەمەنی و پشتێنەی بۆمبڕێژکراو دۆزرانەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا تەقیونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڕەشەی داعش لەسەر ناوچەکە و دەرەوی ناوچەکە بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش بەشێکە لە هەڵمەتی لاوازکردنی توانا و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعش و مسۆگەرکردنی لەناوچوونیان.