سوودانی و حه‌سسان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی نوێی سووریا ده‌كه‌نه‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، باس له پێشخستنی هاریكارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌سسان، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆ بووه‌وه و تاتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد و به پێویستیان زانی ئاستی هاریكارییه‌كانی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان پێش بخرێت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و محه‌ممه‌د حه‌سسان، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان گفتوگۆ كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به پێویستیان زانیوه هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه‌كان بۆ هاوكاریكردنی سوورییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كه هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن، چڕ بكرێته‌وه.