میدیای ئه‌مه‌ریكی: تره‌مپ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین كردووه

میدیای ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به گفتوگۆیەکی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌كه‌ن،باس له‌وه‌ش ده‌كات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی ڕووسیای بانگهێشتی واشنتن كردووه.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كردووه و بانگهێشتی واشنتن كردووه.
هەروەها لە پەیوەندییەکەدا، ترەمپ و پوتین، گفتوگۆیان لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژیریی دەستکرد و بەهای دۆلار، کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، بڵاوی کردووتەوە، لەگەڵ پوتین گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە دەستبەجێ تیمی دانوستانکار لە هەر دوو لاوە دروست بکرێت و سەردانی یەکتر بکەن.
دوای پەیوەندییەکە، دۆناڵد ترەمپ ڕاستەخۆ پەیوەندیی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە و لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ پوتین ئاگەدار کردووتەوە
پێنجشه‌ممه، 23ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) ده‌پارێزێت، به‌ڵام ناتۆ ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه و پرسه‌كان به دووقۆڵی چاره بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماده‌یە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕابگرێت.