ترەمپ: زێلێنسکی ئاشتیی ده‌وێت

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه؛ ده‌شڵێت، پرسی ئاشتییان خستووه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی به ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئاشتیی له‌و وڵاته كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، زێلێنسکی پیاوێكه ئاشتیی ده‌وێت.
له لای خۆیه‌وه زێلێنسکی ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕێك كه‌وتوون له داهاتوودا په‌یوه‌ندیی زیاتریان هه‌بێت و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ن.
سەرۆکی ئۆکرانیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تره‌مپ هه‌ندێك ورده‌كاریی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ باس كردووه.
چوارشەممە، 12ـی شوباتی 2025، كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كردووه و بانگهێشتی واشنتنی كردووه.
هەروەها لە پەیوەندییەکەدا، ترەمپ و پوتین، گفتوگۆیان لەبارەی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژیریی دەستکرد و بەهای دۆلار، کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس، بڵاوی کردووتەوە، لەگەڵ پوتین گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە دەستبەجێ تیمی دانوستانکار لە هەر دوو لاوە دروست بکرێت و سەردانی یەکتر بکەن.
دوای پەیوەندییەکە، دۆناڵد ترەمپ ڕاستەخۆ پەیوەندیی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە و لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ پوتین ئاگەداری کردووتەوە.