به فه‌رمی بارسێلۆنا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری دا
به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
یانەی بارسێلۆنا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی سڤێتسلاڤ پێسیچ راهێنەری سڕبی تیپی باسكەی یانەكە دوای ئەوەی خولی باسكەی ئیسپانیای بۆ بەرژوەندی تیپی باسكونیا لەدەست دا.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هەڵوەشاندنەوەی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی بارسێلۆنا بە رەزامەندی هەردوو لا بووە، بیسیچ ماوەی دوو ساڵ و نیو راهێنەری تیپی باسكەی یانەی بارسێلۆنا بوو، لەو ماوەیەدا دوو جار جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە، لە كۆی 322 یاریی، خاوەنی 235 بردنەوە بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كارگێری یانه‌كه ستافی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ش ده‌گۆڕن.
ئه‌وه‌شی نووسیوه ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا كیكی و ستافه‌كه‌ی ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه.