"مێسی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه گه‌یشتۆته رێككه‌وتن"
سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی دووربارهكردنهوهی هه‌مان سیناریۆی ماڕادۆناین
له كاتێكدا قه‌یران و كێشه‌ی نێوخۆیی به‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنای گرتووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان لیونێل مێسی و ده‌سته‌ی كارگێڕی و راهێنه‌رانیش باش نییه، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی نیولز ئۆڵدبۆیزی ئارجێنتینا رایگه‌یاندووه، مێسی عاشقی ئه‌م یانه‌یه و ره‌نگه بۆ ئه‌م یانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه.
كریستیان دامیكۆ سه‌رۆكی یانه‌ی نیوڵز ئۆڵد بۆیز رایگه‌یاندووه، ده‌رگای ئه‌م یانه‌یه بۆ مێسی كراوه‌یه، هه‌رچه‌ند بڕیار لای مێسییه و ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆی بدات یان نا!
مێسی به‌ر له‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 13 ساڵی رێگه‌ی بارسێلۆنا بگرێته‌به‌ر، له یانه‌ی نیولز یاری ده‌كرد, هه‌رچه‌ند مێسی له‌م دواییه‌دا رایگه‌یاندبوو به‌هۆی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئارجێنتینا دژواره، به‌ڵام دامیكۆ ده‌ڵێت: ئێمه ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی له‌ده‌ست ناده‌ین.
دامیكۆ ده‌شڵێت: ئێمه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بتوانێت بڕیار بدات، كاتێك مارادۆنا بۆ نیولز هات، هه‌موو كه‌س به‌لایه‌وه سه‌یر بوو، هیوادارم رووداوێكی هاوشێوه رووبدات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نیولز خه‌ون به‌و رۆژانه‌وه ده‌بینێت كه مێسی یاری بۆ بكات. ته‌نیا ده‌بێت ئارمبگرن و چاوه‌ڕوان بین له داهاتوو چی رووده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئۆڵێی ئارجێنتینا ئه‌م هه‌واڵه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه مێسی به‌ڵێنی یانه‌ی نیوڵز ئۆڵد بۆیز داوه كه پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بێنێت بۆ یانه‌ی منداڵی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر ئانتۆنێلای خێزانیشی هه‌ر له‌سه‌ر رێگای ئه‌و یانه‌یه ناسیوه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
.jpg)