ئه‌مشه‌و نیوه‌ی شه‌عبانه؛ شه‌وی به‌راته

ئه‌مشه‌و 15ـی مانگی شه‌عبانه، كه له كوردستان به شه‌وی "به‌رات" ناسراوه.
ئه‌مشه‌و پێنجشەممە له‌سه‌ر هەینی، 13 له‌سه‌ر 14ـی شوباتی 2024، شه‌وی 15ـی مانگی شه‌عبانی ساڵنامه‌ی كۆچییه، كه له كوردستان به شه‌وی "به‌رات" ناسراوه.
شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان بە شەوی لێخۆشبوو‌ن لە قەڵەم دەدرێت. لەم شەوەدا له كوردستان ئاھەنگ و ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و مەولوودنامە دەخوێندرێتەوە.
ئەم شەوە دەکەوێتە نێوان 14 و 15ـی مانگی شەعبان. موسڵمانان لە ڕۆژی 15ـی شه‌عباندا بەڕۆژوو دەبن و شەوەکەیشی مزگەوت و تەکییەکان بە کۆبوونەوە ئاوەدان دەکەنەوە و تا درەنگانی ئه‌م شه‌وه ئەم یادە زیندوو و به‌رز ڕاده‌گرن.
شێوازەکانی ئاھەنگێڕان لەم شەوەدا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیكه جیاوازی ھەیە و لە ھەر شوێنێکیش ناوێكی تایبەت بە خۆی ھەیە، بۆ نموونە لە باشووری ئاسیا پێی ده‌گوترێت "شەب بەرات"، لە ئێران پێی دەگوترێت "نیم شەعبان"، لە مالایا پێی دەڵێن "نیێفی شەعبان"، لە تورکیا پێی دەڵێن "بارات کاندیدی".
موسڵمانان لەم شەوەدا شیرینی و خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن و له هه‌ندێك له ماڵه‌كانیش په‌له‌ور به‌تایبه‌تی مریشك ده‌كوژرێته‌وه و پێیان وایه له ئێواره‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت خوێن بڕژێت، كه مه‌به‌ست لێی خوێنی په‌له‌وره.