"به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی" لە کەربەلا پیاوێك چوار منداڵی خۆی ده‌سووتێنێت
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا، پیاوێكی ده‌ستگیركرد، كه به‌هۆی كێشه و ناكۆكی خێزانی، چوار منداڵی خۆی به به‌نزین سووتاندووە، لەکاتێکدا لەخەودابوون.
رووداوه‌كه، شه‌وی رابردوو (چوارشەممە، 1-7-2020) له ناوچه‌ی "حه‌ی عه‌سكه‌ری" قه‌زای "الحر" روویداوه و، به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه كوڕێك و سێ كچ لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه‌ته كێشه‌یان، له ئاكامدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی لێكجیاببنه‌وه، بۆیه ژنه‌كه ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵه‌كه جێده‌هێڵێت، پیاوه‌كه ده‌رگا له‌سه‌ر منداڵه‌كانی داده‌خات و به‌نزینیان پێدا ده‌كات و ده‌یانسووتێنێت، له كاتێكدا منداڵه‌كان خه‌وتوون.
پیاوه‌كه له‌دایكبووی ساڵی 1969ـیه، ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و دانی به تاوانه‌كه‌شیدا ناوه، بڕیاره دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، بدرێته دادگا بۆ ئه‌وه سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.