لە دەڤەری سۆران مێردمنداڵێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

.

K24 - سۆران

لە دەڤەری سۆران مێرمنداڵێك لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.

بەیار محیەدین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە رووداوی هەڵدێرانی مێرمنداڵێک بەناوی عەبدولمەتین فایەق تەها تەمەن 11 ساڵان، لەچیای گۆڕەز لە دەڤەری سۆران، تیمێکی بەرگری شارستانی سۆران و پۆلیسی  فریاکەوتن و کەسوکاری مێرمندڵەکە بەرەو شوێنی رووداوەکە چووین و دوای دۆزینەوەی بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا".

راشیگەیاند: "خێزانی مێردمنداڵەکە خەڵکی گوندی باڵەکیانی سەر بەقەزای سۆرانن، کۆچەرین بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵەتەکانیان ماڵیان بردووەتە بناری چیای گۆڕەز، ئەو مێردمنداڵەش بەدوای یەکێک لە ئاژەڵەکانیان لە چیاکە گەڕاوەو دوای هەڵدێرانی گیانی لەدەستداوە".

 بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد: "دوای توێكاری لە پزیشکی دادی تەرمەكە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".