تووشبوویەکی دیكەی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا

.

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

د. فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند "تووشبوویەکی دیكەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵە و دانیشتووی شاری کەکووکە، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

گوتیشی "هەر ئەمڕۆ حەوت نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکرا، کە 5 پێنج پیاو  و دوو ئافرەتی تەمەن (68 ، 65، 62، 55، 43، 36، 35) ساڵە کە دوو تووشبوویان دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکە مەند و ناحییەی سەنگاوە و ئەوانی دیكە دانیشتووی چەمچەماڵن".