په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بڕیار وایه تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك بدرێت و خوێندنه‌وه‌ش بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه بكرێت.
هه‌ینی، 14ـی شوباتی 2025، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی شوباتی 2025ـی بڵاو كرده‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه، په‌رله‌مان له بڕگه‌ی چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی ده‌كات كه له لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه و له 24 مادده پێك هاتووه.
بڕگه‌ی شه‌شه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای موختاره‌كان ژماره 13ـی ساڵی 2011 ده‌كات، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌ش كراوه و له هه‌شت مادده پێك هاتووه.
