ئاماری ئەمڕۆی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرایەوە

ئاماری نوێ

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو،  دوو هەزار و 184 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 110 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و 645 تووشبوو، ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و چارەسەرکراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، زۆربەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان، لە بەغدا، سەڵاحەدین، سلێمانی، بەسڕە و کەربەلان.

بە تووشبووە نوێیەکانەوە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 53 هەزار 708 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و  912 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 160 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستاشدا، 326 کەس لە ژێر چاودێریی وردان و دۆخیان خراپە.