ئهمەریكا ههناردهی نهوتی ئێران سنووردار دهكات

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پلانیان ھەیە ھەناردەی نەوت ئێران بۆ کەمتر لە 100 ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە سنووردار بکەن.
سکۆت باسێت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس بزنس" ڕایگەیاند "وڵاتەکەی پلانی ھەیە ھەناردەکردنی نەوتی ئێران لە یەک ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل بۆ 100 هەزار بەرمیل سنووردار بکات، ئەمەش لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی ئهوپەڕی فشارە لە دژی تاران."
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد "ئابووریی ئێران لاوازە، ھەڵاوسانی نرخەکان لە ڕێژەیەکی بەرزدان و ئەو وڵاتە کورتھێنانی گەورەی لە بودجەدا ھەیە."
سکۆت باسێت، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کڕینی نەوتی ئێران لەلایەن چین و ئەگەری كڕینی لەلایەن ھیندستانەوە، گوتی: ئەمەریکا ئەمە قبووڵ ناکات.